لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان شارەوانی پاریس غەرامە کرا

18/12/2020
ئان هیدالگو سەرۆکی شارەوانی پاریس
فۆتۆ: فۆتۆ: ئەرشیف

ڕۆژنامەی "لادیبیش"ی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، وەزارەتی خزمەتگوزاری مەدەنی بری ٩٠ هەزار یۆرۆی وەک غەرامە سەپاندووە بەسەر نوسینگەی شارەوانی پاریسدا، بەهۆی دامەزراندنی ژمارەیەکی زۆر لە ژن لە پۆستە سەرکردایەتییەکاندا.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، شارەوانی پاریس ١١ ژنی لە پۆستە گەورەکاندا دامەزراندووە، لە بەرامبەردا تەنها ٥ پیاوی دامەزراندووە، ئەوەش پێچەوانەی یاسای ٢٠١٢ کە داوا دەکات نابێت ڕێژەی هیچ رەگەزێک لە پۆستە سەرکردایەتییەکاندا لە ٦٠% تیپەڕ بکات.

"ئان هیدالگو" سەرۆکی شارەوانی پاریس نیگەرانی و توڕەبوونی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بڕیارەکە و ڕاشیگەیاند، خودی خۆی غەرامەکە دەدات.