کازمی بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە ئوردن

19/12/2020
فۆتۆ: 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەگەل شا عەبدوڵای دووەمی پادشای ئوردن کۆبۆوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کازمی بە سەردانێکی کاری خێرا گەیشتە ئوردن و لەگەڵ پادشای ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەکە هەردوولا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی سەرجەم پەیوەندییە هاوبەشەکان و ئەو کێشە و قەیرانانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولان، بە تایبەت ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانە ئابورییەکانی ئێستا و چۆنێتی بوژانەوە لە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لەسەر ئابوری هەردوو وڵاتی دۆست.