جۆ بایدن یەکەم کاری خۆی لە کۆشکی سپی ئاشكراکرد
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا یەکەم کاری خۆی وەک سەرۆک لە کۆشکی سپی ئاشكراکرد و ڕایگەیاند یەکەم کارم واژۆکردنی گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ رێکەوتنامەی پاریسە بۆ پاراستنی ژینگە.
                                
  
                               
                                 بایدن لەمیانەی وتەیەکدا لەکاتی پێشکەشکردنی تیمی ژینگەیدا وتیشی کاردەکات بۆ پاراستنی و ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەیەکان. 
هەروەها بە خێرای 250 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت و ئیدارەکەی بە تەواوی کار بۆ پاراستنی ژینگە دەکات. 
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر لە ئیدارەی ئۆباما ئەمریکا واژۆی بەشداریکردنی لە رێکەوتنامەی پاریس بۆ پاراستنی ژینگە و کەش و هەوا کردبوو بەڵام دۆناڵد ترەمپ لە رێکەوتنەکە کشایەوە. 
رێکەوتنامەی پاریس بۆ لەساڵی 2016 لەلایەن ژمارەیەک دەوڵەتەوە بۆ پاراستنی ژینگە و رێگرتن لە زیاتر گەرمبوونی زەوی و کەمکردنەوەی وزە  
                            
                             
 |