بانکی ناوەندی: نرخی نوێی دۆلار جێگیرە و گۆڕانکاری تێدا ناکرێت
بانکی ناوەندی عێراق بە فەرمی بانکەکانی راسپارد لەمڕۆوە بە نرخی نوێ مامەڵە لەگەڵ دۆلار بکەن و دەڵێت نرخەکە گۆڕانکاری تێداناکرێت.
بەپێی فەرمانێکی بانکی ناوەندی کە ئەمڕۆ دەرچووە ڕایگەیاندوە لەمڕۆوە بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵ نرخی دۆلار دەکرێت
کڕینی نرخی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 145 هەزار دینار و فرۆشتنەوەی بە بانکەکان بە 146 هەزار.
هەروەها فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتیان بە 147 هەزار دینار جێبەجێدەکرێت.
بانکی ناوەندی ڕاشیگەیاندوە ئەو نرخی دیاریکراوە نرخی کۆتایی و بواری گۆڕانکاری تێدا نییە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی بانکی ناوەندی بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزاند و ئەوەش کاردانەوەی و پشێوی لەبازاڕدا دروستکردوە.
|