رێکخراوی تەندروستی جیهانی: جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە چوار وڵات بڵاوبوەتەوە

20/12/2020
فۆتۆ: 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە چوار وڵات بڵاوبوەتەوە.

رێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڤایرۆسە نوێ یەکە لە هەریەکە لە بەریتانیا  و هۆڵەندا و دانیمارک و یەک حاڵەتیش لە ئوسترالیا تۆمارکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە هەفتەی ڕابردوو وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئاشکرایکرد جۆرێکی نوێ لە کۆرۆنایان تۆمارکردوە

تا ئێستا رێکخراوی تەندروستی جیهانی و پسپۆڕان نازانن ئەو ڤاکسینانەی بۆ بەرگرتن لە کۆرۆنا دروستکراون دەتوانن بەرگری لە جۆرە نوێیەی کۆرۆناش بکەن یان نا .