عێراق گرێبەستی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر ئیمزا کرد

21/12/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر گرێبەستی ئیمزا کرد، بۆ هاوردەکردنی بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆز لە ڤاکسینی دژی دژی کۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاریشە ڤاکسینەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بگات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی پەتاکە لە عێراق باشە و ڕێژەی چاکبوونەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە.