تەندروستی عێراق: بەردەوام ژمارەی چاکبوونەوە لە بەرزبوونەوە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٥٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٥ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٧٠٧ کەسی دیکە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتاو زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٨٩.٤%ی کۆی تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٥٨٦ هەزار و ٥٠٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٢٤ هەزار و ٣٤٤ کەسیش چاکبوونەتەوە.
لە سەرانسەری عێراقدا تا ئێستا بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٧٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
|