ترەمپ مەرسومێک دەردەکات بۆ دروستکردنی باڵەخانەی جوان

22/12/2020
باڵەخانەی دادگای فیدراڵی ئەمریکا
فۆتۆ: 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کە تەنها سێ هەفتەی ماوە لە کۆشکی سپی، فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکردووە، دەبێت ئەو باڵەخانانەی کە لە ئەمریکا دروست دەکرێن جوان بن و لەسەر شێوازی سەردەی ئەغریقی بن.

لە مەرسومە سەرۆکایەتیەکەی ترەمپدا هاتووە، زۆرێک لە باڵەخانە فیدراڵییەکان شێوازێکی ئەندازەیی بێسەروبەریان هەیە لەم سەدەی ڕابردووەوە تەشەنەی کردووە، بەڵام دەبێت باڵەخانە فیدراڵییە نوێیەکان نزیک بن لە شوێنە خۆشەویستەکانی ئەمریکا وەک کۆشکی سپی.

لە لایەن خۆیەوە پەیمانگای ئەندازیارانی بیناسازی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ ئەو مەرسومە سەرۆکایەتیە دەربڕی، بە تایبەت کە داوای دروستکردنی دەستەیەکی ئەندازیاری مەدەنی دەکات، بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری بۆ دامەزراوەی سەرۆکایەتی سەبارەت بە باڵەخانە فیدراڵیەکان لە داهاتوودا.

لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، باڵەخانە فیدراڵییەکان لە واشنتۆنی پایتەخت، ئاماژەن بۆ تێکەڵەیەکی ناچوون یەک لە نێوان شێوازی تەقلیدی و نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هانی دروستکردن و بەکارهێنانی شێوازە ئەندازیارییە تەقلیدییەکانی ڕابردوو بدرێت، لەبری ئەوەی سەرکوتبکرێت و کەمبکرێنەوە.

دوو سپۆڕی پەیمانگای ئەندازیارانی بیناسازی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، پێویستە ماف و بەرپرسیارێتی ئەوان پارێزراو بێت لە هەڵبژاردنی شێواز و نەخشەی گونجاو بۆ هەر باڵەخانەیەک، پشت بەست بە پێویست و داخوازییەکان.