رۆحانی: چۆن سەداممان بەزاند ترەمپیش دەبەزێنین

23/12/2020
فۆتۆ: 

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق کەسێکی شێت بوو جەنگی بەسەرئێراندا سەپاند هەروەها دۆناڵد ترەمپیش شێتە و جەنگی ئابوری بەسەریاندا سەپاندوە.

روحانی وتیشی لە شەڕی ئابووریدا شکست بەترەمپ دەهێنین،وەک چۆن لە شەڕی سەربازیدا سەداممان بەزاند.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد چارەنووسی ترەمپ زۆر لە چارەنووسی سەدام حسێن باشتر نابێت، ئێران ڕێگەی نەدا شەڕی ئابووریی ئەمریکا بە ئامانجەکانی خۆی بپێکێ، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سزاکانی ئەمریکا لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان و سەرنگومکردنی ڕژێمی ئێران سەرکەوتوو نەبوون.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند لابردنی سزاکانی ئەمریکا شکستێک دەبێت بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا، حکومەتی ئێران هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ پوچەڵکردنەوە و نەهێشتنی کاریگەری سزاکان.