گرێبەستێک کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە 800 ساڵ پێش لە دایکبوونى عیسا

23/12/2020
فۆتۆ: 



گرێبەست یەکێکە لەو هۆکارە گرنگانەى دەبێتە بنەمایەکى یاسایی لە نێوان دوو لایەندا، بەبێ ئەوەش یاسا ناتوانێت وەک پێویست داکۆکى لە مافى خوراوى هەرکەسێک بکات، مێژووى ئەم هۆکارە گرنگە بۆ زۆر گۆن دەگەڕێتەوە، ئێمە لێرەدا و لە ڕێگەى ئەم وێنەیەى خوارەوە، گرێبەستێکی کڕین و فرۆشتنی خانویەکى کۆن دەخەینە بەرچاو، کە لەسەر تاتەقوڕ ئامادەکراوە و مێژووەکەی بۆ ٨٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دەگەرێتەوە، واتە ٢٨٢٠ ساڵ پێش ئێستا .

گرێبەستی فرۆشتنی خانوویەکە لە شاری ھەولێر (ئەربێلا) لەبەشی پشتەوەی قەڵا، لە گرێبەستەکەدا کە بە زمانی ئاشوری نووسراوە، ئاماژەی بە پێگەى وردى خانووەکە کردووە و تایبەتمەندییەکانى دەستنیشان کردووە  و تەنانەت ناوی دراوسێکانیش تۆمار کراوە،  هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە پارەکە بە دەستى و لە هەمان کاتى بەستنى گرێبەستەدا دراوە بە لایەنى فرۆشیار، مەرجەکانی پەشیمان بوونەوەش دانراوە .

ئەوەى زۆر سەرنجراکێشە ئەوەیە کە لە بەشی سەرەوە مۆری گرێبەستەکەدا فرۆشیارەکەی لەسەرە و کڕیارەکەش کە بەرگدرووبووە، لەبەر ئەوەی مۆری تایبەتی نەبووە سەرپەنجەی لەسەر تاتە قورەکە داناوە تاکو شێوەکەی دەربچێت لە جیاتى مۆر.