نرخی نەوت جارێكی دیكە بەرزبوەوە

24/12/2020
فۆتۆ: 

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 51 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 48 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ چوار شەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 49 دۆلار و 29 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 46 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە ناسراوەكەیەوە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. 

هەرچەندە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و هۆشداریدانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەیەوە راگرتن و سنورداركردنی گەشتی نێوان ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهان بووەتە هۆكاری دابەزینەوەی نرخی نەوتی لە بازاڕدا. 

لەماوەی نۆ مانگی رابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، ئەوەش بەهۆی گەیشتنە ئەنجامی ڤاكسینی كۆرۆنا و خۆگونجاندنی وڵاتان لەگەڵ ڤایرۆسەكە.