بەهۆی مردنی 39 كۆچبەرەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران

24/12/2020
فۆتۆ: 

دوو كەس لەلایەن دادگای بەریتانیاوە بە تۆمەتی كوشتنی بە كۆمەڵی 39 كۆچبەری ڤێتنامی دەستگیركران، كە بە ناوی گەشتی VIPەوە كۆچبەرەكانیان فریودابوو بیانگەیەننە بەریتانیا.

دەزگای لوتكە بڵاویكردەوە، یەكێك لە تاوانبارەكان تەمەنی 43 ساڵە لەگەڵ شۆفێری لۆرییەكە كە تەمەنی 23 ساڵە، ڕۆژی دووشەممە دەستگیركراون ئەوەش بەهۆی ئەوە بووە كە 39 كۆچبەریان كردبووە لۆرییەكی داخراوەوە كە پلەی گەرمی تیایدا زۆر بەرز بووە، لە ئەنجامدا سەرجەمیان خنكاون.

بە گوێرەی زانیاریەكانی دەزگاكە لە لێكۆڵینەوەكانی دادگای بەریتانیادا دەركەوتووە پلەی گەرمی ناو لۆریەكە 38.5 پلە بووە، ئەو كەسانەش بەشێك بوون لە گروپێكی گەورەتر كە قاچاغیان بە مرۆڤەوە كردووە. 

ئەو كەسانە لەو بازرگانیەدا وا بڕیاربووە بڕی ملیۆنێك یۆرۆیان دەست بكەوێت و ئەو كۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە لە هەریەكە لە فەرەنسا و بەلجیكاوە گواستونیانەتەوە بۆ بەریتانیا. تەرمی ئەو كەسانە لە ساڵی رابردوودا لە نێو كۆنتێنەرێكدا شاردراونەتەوە كە تەمری 28 پیاو و 8 ژن و سێ منداڵی تیادا بووە.