سەرۆک کۆماری عێراق یاسایی بودجەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد

24/12/2020
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١٢/٢٤، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، یاسایی بودجەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد.

لەمیانی پەسەندکردنی یاساکەدا سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر، ھەروەھا ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.

پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمار پاش گەیشتنی یاساکە دێت بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر درابوو.