محەمەد حەلبوسی: موچەی فەرمانبەران هێڵی سورە

25/12/2020
فۆتۆ: 

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند پێشنیارێکی بۆ قەیرانی دارایی بڵاوکردەوە و هاشتاگێکیشی لەسەر نوسیوە بەناوی(موچە فەرمانبەران هێڵی سورە).

محەمەد حەلبوسی ئاماژەی بەوەکردوە پێویستە داهاتە ناو نەوتیەکان زیادبکرێت و هەلی کاری زیاتر بڕەخسێندرێت ئەوەش بە رێگەگرتن لە قاچاخچێتی و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان.

هەروەها دەڵێت دادپەروەری بە نەهێشتنی بندیوار و کەمکردنەوەی موچەی پلەباڵاکان دێتەدی.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاندوە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان بەناوی چاکسازی ئابورییەوە موچەی فەرمانبەرانیان کردۆتە ئامانج.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2021 پەسەندکرد و بەپێی پرۆژەکە باج دەخرێتە سەر موچە خۆران و ئەوکەسانەی لە سەرو 500 هەزار وەردەگرن بڕە پارەیەکیان لێ دەبڕێت.

هەروەها بانکی ناوەندی عێراق بەهای دیناری عێراقی بۆ 145 هەزار دینار دابەزاند وئەوەش نیگەرانی زۆری هاوڵاتیان و لایەنەکانی لێکەوتەوە.