ئیمانیۆل ماکرۆن کۆرۆنای تێپەڕاند
کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند ئیمانیۆل ماکرۆن کۆرۆنای تێپەڕاند و هیچ نیشانەیەکی نەماوە.
کۆشکی ئەلیزی ڕایگەیاندوە دوای پشکنین دەرکەووتوە کۆرۆنای تێپەڕاندوە بۆیە کەرەنتینەی جێهشتووە و گەڕایەوە بۆ کۆشک.
هەروەها ئاشکراشیکردوە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا پلانی هەیە سەریساڵ و کریسمس لەگەڵ هاوسەرەکەی بەسەرببات.
کۆشکی ئەلیزی ئاشکراشیکردوە ماکرۆن نیشانەکانی وەک کۆکە و پلەی گەرمی لەش و ئازاری ماسولکەی هەبووە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو دەرکەوت سەرۆکی فەڕەنسا توشی کۆرۆنا بووە و دواتریش کۆبونەوە و بەرنامەکانی ڕاگرت و هەریەکە لە پیدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و چارلس میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و ئەلیکساندەر دی سەرۆک وەزیرانی بەلیجیکا و ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆک وەزیرانی پرتوگال پشکنین بکەن و خۆیان کەرەنتین بکەن بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا بەرکەوتنیان لەگەڵ ماکرۆن هەبووبوو.
|