ئۆتۆمبێلێك لە شاری ناشڤیلی ئەمریكا تەقیەوە

25/12/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێك لە شاری ناشڤیلی ئەمریكا تەقییەوە تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی بەهۆی ئەو رووداوە رانەگەیەندراوە.

كەناڵی فۆكس نیوز رایگەیاند تەقینەوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 06:30 ناوخۆیی ناشڤیل روویداوە كە دەكاتە نزیكی كاتژمێر (3.30 نیوەڕۆی هەرێم).

تەقینەوەیەك ناوەڕاستی شاری ناشڤیل بووە و پۆلیس و ئاگركوژێنەوەی چونەتە شوێنی رووداوەكە، تەقینەوەكە بووەتە هۆی لەرزینێكی بەرچاو لە دەوروبەری ئەو ناوچەیە بەهۆیەوە زیان بە چەند بینایەكی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.