عەسائیب ئەهلولحەق و هێزە ئەمینەكان و كازمی لە شەقامەكانی بەغدان

25/12/2020
فۆتۆ: 

گروپی عەسائیب ئەهلولحەقی سەر بە حەشدی شەعبی، هەڕەشە لە ئەمەریكا و حكومەتی عێراقی دەكەن سەرۆك وەزیرانی عێراقیش چووەتە شەقامەكانی بەغدا.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییەدا ژمارەیەك چەكداری گروپی عەسائیبی ئەهلولحەق، تیایدا دەڵێن "ئێمە وەك عەسائیب ئەهلولحەق، ئەو چەكەی پێشتر شەڕی داگیركارانمان پێ كردووە، هێشتا بەدەستمانەوەیە و ئامادەیە بۆ ئەوەی لەڕووی هاوپەیمانانی ئەمەریكا بەكاری بهێنین". 

دوای ئەوەی ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپە بە تۆمەتی دەستهەبوونیان لە هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە دەستگیر كران ئەو گروپە لە ئێستادا چەكدارەكانیان لە چەند شۆنێكی بەغدا بلاوەیان پێكراوە و لە ڤیدیۆكەدا دەڵێن "هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر موجاهیدەكان، دەستدرێژییە بۆ سەر ئێمە". 

هاوكات هەر ئەمشەو دوای تویتێكی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق چووەتە سەر شەقامەكانی بەغدا و وەك ئامادەكاریەك بۆ روبەڕبوونەوەی گروپە چەكدارەكان و دەڵێت ئامادەی روبەڕبوونەوەی یەكلاییكەرەوەن.