عەدنان ئۆكتار و گروپەكەی سێكسیان وەك هەڕەشە بەكارهێناوە

26/12/2020
فۆتۆ: 

لە دۆسیەی عەدنان ئۆكتار و گروپەكەی لە دادگا بەردەوامە و چەند بەڵگەیەكی نهێنی لە دادگاییەكەیدا ئاشكرا كرا كە تیایدا سێكسكردنیان وەك هەڕەشە لە ئەندامانیان بەكارهێناوە.

عەدنان ئۆكتار و شوێنكەوتوانی هەر لە یەكەم دانیشتنی دادگاوە داوای ئازادكردنیان دەكەن و خۆیان بە بێ تاوان دەزانن و  پێیاوایە پیلانیان لە دژ گێڕدراوە، دۆسیەی ئەو كەسە لە 524 لاپەڕەدا كۆكراوەتەوە و چەندین زانیاری دەربارەی ڕێكخراوەكەی عەدنان ئۆكتار كۆكراوەتەوە. 

لە دۆسیەكەدا وێنەی ئاشكرای سێكسی كەسێك بە ناوی (ی.پ.ی) لەخۆ دەگرێت ئەو كچەی بە ناوی (پیرای)یە بۆ هەڕەشەكردن تۆماركراوە، كە كامێرای نهێنی تیادا دانراوە. 

ئەو بەڵگە ڤیدیۆییە لە ماڵی (تی ئەی) لە ئەتەشیر دەستی بەسەردا گیرابوو تیایدا دەردەكەوێت (س.د) بە نهێنی ئەو ساتانەی تۆمار كردووە كە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ ژنێك لە ماڵەوە هەیە. 

بەگوێرەی بەڵگەكانی دادگا كە میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووەتەوە ئۆكتار و گروپەكەی بەردەوام بە شوێنی بەدەستهێنانا و خستنە داوی ئەو رۆژنامەنوسانەبوون كە لە دژیان قسەیان كردووە، ئەو هەوڵانەشیان لە گروپەكانی وەتس ئەپدا باس كردووە.