چەند شیعرێکی کورتی شەونم ئازەر

26/12/2020
فۆتۆ: 

وەرگێڕانی مەریوان ھەڵەبجەیی

خەو لە بێداری دا 
بێ ئەوەی 
ئەلف و بێ یەکی 
نوێم داھێنابێت 
بەھەموو زمانەکانی دونیا 
خەودەبینم.
.............................

لە مرۆڤێکی...

لە مرۆڤێکی بدەوی دەچم :
وشە ناناسم ،
لە ئەشکەوتەکەمدا ئارام دەگرم 
لەو پەڕی خۆشبەختی دا ،
سێبەری سوری ئاگرەکە 
لەسەر ڕوخسارم سەما دەکات.

ھەمیشەش 

سەبر،

تەنیا سەبر
بێدەنگی دەشکێنێت
ھەمیشەش 
لەپاش ڕۆشتنی تۆیە 
کە بیرلەوڕێگایانە دەکەمەوە
کە پێیاندا نەڕۆشتوم.

شۆستەکان 

گیرفانی بچوکی ڕێبوارەکان 
پڕە لە عادەتی دەستەکان 
گریفانی گەورەی زستان 
پڕە لە دراوی بەفر
بەڵام من بە دەستی بەتاڵ دەڕۆم 
 لە شۆستەکاندا 
پیاوێک دەستەکانی گەرم بوە
بە نوازشی ئۆکۆردیۆن و
گۆرانی " ماچم بکە١" دەڵێت.
١_ گۆرانییەکی بە ناوبانگی فارسییە. 


سکێچێکی "ئەو"

کاتێک وەرزی سارد 
 بە ڕێگای سەوزی چاوی تۆدا تێدەپەڕێت
لەسنگم دا 
ھەنارێک شەق دەبات


سوردە چنمەوە

کە لەھاوینی جەستەت 
ترێی سور دەچنمەوە 
گەڵای پینج پەڕی سەرمەستی
دەکەم بە لقەکانی پرچمەوە
پێکەنینم بە حەوا دێت
کە ڕوتی دە شاردە وەو 
بە حافز کە ،
کە چاوەڕوان دەبوو
تا ترێ کان ببنە شەراب.