لە چین تەمەنی بەرپرسیارێتی یاسایی کەمکرایەوە بۆ ١٢ ساڵ

26/12/2020
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی (چاینا دەیلی) چین بڵاویکردەوە، حکومەتی پەکین ئەمڕۆ هەموارێکی لە یاسای تاوانکاری وڵاتەکەیدا کردووە و تەمەنی بەرپرسیارێتی تاوانس بەرزکردەوە بۆ ١٢ ساڵ لە حاڵەتە تایبەتەکاندا.

بە گوێرەی دەقی یاساکە، ئەو منداڵانەی تەمەنی یاساییان لە نێوان ١٢ بۆ ١٤ ساڵیدایە، بەرپرسیارێتی تاوانکارییان دەخرێتە ئەستۆ لە تاوانە (قورسەکاندا) وەک کوشتن و هۆکار بۆ ئەوەی مردن ڕووبدات، یان دروستکردنی کەمئەندامییەکی قورس بە بەکارهێنانی ئامێر و کەلوپەلی زۆر قورس و دڕاندانە.

بەر لەو هەموارە نوێیە، تەمەنی بەرپرسیارێتی تاوانکاری تەواو لە ١٦ ساڵەوە بەرەوژوور تربووە، بەڵام ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٤ بۆ ١٦ ساڵیدا بووە، ئەو کاتە بەرپرسیارێتی تاوانکاریان دەکەوێتە سەر کە تاوانێکی قورس و مەترسیدار ئەنجام بدەن، وەک تاوانی بە ئەنقەست و بریندارکردنی بە ئەنقەست و دەستدرێژی سێکسی و دزیکردن.