تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە نزیکبوونەوە لە 90% ی تووشبوان

27/12/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، بەردەوام ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە نزیکەی لە ٩٠%ی کۆی تووشبوان.

وەزارەتی تەندروستی  وژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٤١ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ئەمڕۆدا ٨١٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ١٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٩.٩%ی کۆی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە ٥٩١ هەزار و ٥٩٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٣١ هەزار و ٨٠٣ کەس چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆناوە ١٢٧٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.