توركیا دەیان هەزار داری زەیتوونی لە عەفرین بڕیوەتەوە

28/12/2020
توركیا دەیان هەزار داری زەیتوونی لە عەفرین بڕیوەتەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
رۆژئاوای کوردستان

توركیا بەردەوامە لە بڕینی سەرچاوەی داهاتی هاوڵاتیانی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا و تائێستاش دەیان هەزار داری زەیتوونی لە عەفرین لەناوبردووە و ژمارەیەكی زۆریشی گواستووەتەوە بۆ وڵاتەكەی.

ئاژانسەكانی هەواڵ لە ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانکردووەتەوە، توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە، لە ناوچەی "مەعبەدا" لە كانتۆنی عەفرین ٩٠٠ دار زەیتوونی تریان بڕیوەتەوە و بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكسختنی مافی مرۆڤی عەفرین - سوریا، توركیا تا ئێستا دەیان هەزار دار زەیتوونی لە سنووری كانتۆنی عەفرین بڕیوەتەوە و ژمارەیەكی زۆر دار زەیتوونیشی گواستووەتەوە بۆ وڵاتەكەی.

دار زەیتوونەكانی سنووری عەفرین لە ٧٠٪ ی داهاتی هاوڵاتییە كوردەكانی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا پێكدێنن و زەیتی عەفرین باشترین جۆری زەیتە لە سوریا و لە بازاڕەكانی جیهانیش نرخی یەك بەرمیل زەیتی زەیتوون بە ٣٠ دۆلارە.