کتێبێکى گرنگ بۆ شانۆکاران

29/12/2020
فۆتۆ: 

د. سەردار کردوویە بە کوردى

کتێبی (ڕێچکەى لى ستراسبێرگ) ناوى ئەو کتێبەیەکە کە ڕونگەى یەکێک لە تیۆریستە بەناوبانگەکانى هونەرى نواندنى تێدا کۆکراوەتەوە، ئەم کتێبە بنەمایەکى بەهێزە بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە بوارى نواندندا کار بکەن، بۆیە وەرگێڕانى بۆ کوردى گرنگییەکى بەرچاوى هەیە، لە پێشەکى ئەم کتێبەدا وەرگێڕى کوردى نووسیوویەتى: ئەم کتێبە هیچ کە نووسین نییە، بەڵکو نووسینەوەى نووسەرێکیش نییە کە خۆى بیرۆکەى ئەزموونەکانى ناو پەڕتووکەکە بووە، نووسینەوەى ڕاهێنان و پڕۆڤەپێکردنى ئەکتەرە لەسەر دەستى یەکێک لە کاریگەرترین و ناسراوترین ڕاهێنەر و پێداگۆگ و میتۆدەوانەکانى هونەرى نواندن لە سەدەى بیستەمدا، ئەویش (لى ستراسبێرگ)ە

سەبارەت بەم کتێبە ئەوەى شایەنى باسە بەو پێیەى لە دونیاى ئێمەدا سەرچاوەکان سەبارەت بەم هونەرە زۆر کەمن زۆرجار ئارەزوومەندانى ئەم بوارە کێشە لەبەردەم گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیاندا دروست دەبێت، بەڵام ئەم کارەى وەرگێڕى ئەم کتێبە و چەند کەسێکى دیکەش لە ڕابردوودا بەهاى خۆیانیان هەیە دەبنە بنەمایەکى باش بۆ ئەوانەى لە داهاتوودا مەبەستیانە لە بوارى نواندندا پەرە بە تواناکانیان بدەن .