کۆریای باکور نوسینگەی هەماهەنگی نێوان وڵاتەکەی و کۆریای باشوری تەقاندەوە

16/06/2020
فۆتۆ: 

میدیای کۆریای باکور بڵازیکردەوە، پیۆنگ گیانگ نوسینگەی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو بەشەکەی کۆریای باکور و باشوری بە تەواوی تەقاندووەتەوە و وێرانیکردووە.

ڕادیۆی تچوسۆنی ناوەندی کۆریای باکور لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە " نوسینگەی هەماهەنگی و پەیوەندی هاوبەش لە کۆمەڵگەی کیسونگی پیشەسازی نێوان هەردوو کۆریا بە تەقینەوەیەکی بەهێز بە تەواوی خاپور کرا.

ڕادیۆکە ئاماژەی بەوەکردووە "هەموو هێڵەکانی پەیوەندیمان لە نێوان هەردوو کۆریادا پەکخست و لە کۆتایشدا نوسینگەی هەماهەنگیشمان بە تەواوی خاپور کرد، وەک وەڵامدانەوەیەکی جەماوەڕی توڕە لەبەرامبەر ئەو کەسانەی کە هیچ گوێ بە هەستوسۆزمان نادەن، بۆیە دەبێت ئەمڕۆ باجەکەی بدەن".

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی یەکخستنەوەی هەردوو بەشەکەی کۆریا لە سۆلی پایتەختی کۆریای باشور بڵاویکردەوە، کۆریای باکور دەستپێشخەر بووە لە تەقاندنەوەی نوسینگەی پەیوەندی هاوبەش لەسەر سنوری هاوبەشی هەردوو کۆریا.

تەقاندنەوەی نوسینگەی هەماهەنگی  پەیوەندی هاوبەش، دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ دێت لە هۆشدارییەکی "کیم یۆنگ جۆنگ" خوشکی سەرۆکی کۆریای باکور و جێگری یەکەمی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار لەو وڵاتە، جۆنگ خوشکی بچوکی "کیم جۆنگ ئون"ی سەرۆکی کۆریای باکورە و لە رۆژی ١٣ ئەم مانگە ڕایگەیاند "دەبێت بە چاوی خۆتان ڕوداوی وێرانکردنی نوسینگەی پەیوەندی هاوبەش ببینن، کە چیتر هیچ سودێکی نەماوە.