ئێران: لەقەرزەکانی سەر عێراق ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕین

30/12/2020
فۆتۆ: 

ڕەزا ئاردکانیان وەزیری وزەی ئێران ئاشکرایکرد، لەگەڵ لایەنی عێراقی ڕێککەوتوون لە پارانەی ئێران کە لەسەر عێراق کەڵەکە بووە، فاکسینی کۆرۆنا بکڕێن.

میدیاکانی ئێران لە زاری ئاردکانیانەوە بڵاویانکردەوە، وتوێژەکانیان لەگەڵ لایەنی عێراقی سەرکەوتوو بووە و بەغدا توانیویەتی بەشێک لەو قەرزانەی کە لەسەری کەڵەکە بووە، بیداتەوە بە تاران.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە قەرزەکانیش گۆڕدراونەتەوە بە کەلوپەل و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ئێران.