تەندروستی عێراق: کەمترین ڕێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٠١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و تەنها ٨ کەسیش لە سەرانسەری عێراق بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانی لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٥٤٧ کەسی دیکە لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە ٩٠.٢% کۆی تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٥٩٤ هەزار و ٤٤٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٣٦ هەزار و ٣٤٨ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە لەسەرانسەری عێراق ١٢٨٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
|