تەندروستی عێراق: کەمترین ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا تۆمارکرا

31/12/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سەرانسەری عێراقدا ٨٤٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و تەنها ٥ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٤٩٣ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٩٠.٣%ی کۆی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، ٥٩٥ هەزار و ٢٩١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٣٧ هەزار و ٨٤١ کەس چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا لەسەرانسەری عێراقدا ١٢٨١٣ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.