مەزڵوم عەبدی: مسۆگەرکردنی ئاشتیی و بەرەوپێشبردنی سیستمی بەڕێوبەریی خەباتی سەرەکیمان دەبێت لە ساڵی نوێدا
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
رۆژئاوای کوردستان
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند، مسۆگەرکردنی ئاشتیی و بەرەوپێشبردنی سیستمی بەڕێوبەریی و ئابووریی لەگەڵ هەڵبژاردن، خەباتی سەرەکییان دەبێت لە ساڵی نوێدا.
لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی میلادی، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، رایگەیاند، "جیهان بە ساڵێکی سەخت و قەیراناوییدا تێپەڕی، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، ساڵێکی ئارام، بە تەندروستیی و ئاشتییتان بۆ ئاواتەخوازام".
ئاماژەی بەوەشکرد کە، "مسۆگەرکردنی ئاشتیی، بەرەوپێشبردنی سیستمی بەڕێوبەی، ئابووریی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کار و خەباتی لەپێشینەی ئەمساڵمان دەبێت".
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات راشیگەیاند، "هاتنی ساڵی نوێ، لە گەلەکەمان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز بێت".
|