کاروانێكی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کرایەئامانج

01/01/2021
کاروانێكی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کرایەئامانج
فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغدا

له‌ سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ماوه‌ بۆمبێكی چێندراو به‌ كاروانێكی هێزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعشدا ته‌قییه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، رووداوەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و ته‌نها زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە.

گرووپێكی چه‌كدار بەناوی "قاصم الجبارین" به‌رپرسیارێتی هێرشه‌کەیان لەئەستۆ گرتووە.

هێرشه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت کە ڕۆژی رابردوو قه‌یس خه‌زعه‌لی سەرکردەی عه‌سائیب رایگه‌یاندبوو، "هێرشكردنه‌ سه‌ر كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كان و سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئامانجێكی ره‌وایه".