تەندروستی عێراق: ژمارەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا دوو هێندەی تووشبوونە

01/01/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا٩٠٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١١ کەسیشی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٩٧٦ کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و گەڕاونەتەوە مالەوە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە لە ٩٠.٥%ی کۆی تووشبوان.

لەوەتەی پەتای کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، تا ئیستا ٥٩٦ هەزار و ١٩٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٥٣٩ هەزار و ٨١٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.

تا ئیستا لەسەرانسەری عێراقدا ١٢٨٢٤ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.