تەرمی باوک و کچێک لە سەیرانگای مێرگەپان دۆزرانەوە

01/01/2021
فۆتۆ: 

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی باوک و کچێک لە سەیرانگای مێرگەپان دۆزرانەوە کە بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاند و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئێستا تەرمی ئەو باوک و کچە گەیەنراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ڕوداوی گیانلەدەستدانەکەیان.

سەرکەوت ئەحمەد ڕاشیگەیاند، باوکەکە تەمەنی ٣٧ و ساڵە و کچەکەش تەمەنی ١٠ ساڵە.