لەسەری ساڵدا 407 ملیۆن دۆلار لە ئەپەکانی مۆبایل خەرجکراوە

01/01/2021
فۆتۆ: 

دانیشتوانی جیهان لە ڕۆژی سەری ساڵدا بڕی ٤٠٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاریان لە ئەپەکانی تایبەت بەو ڕۆژە لە (Apple App Store وGoogle Play Store ) خەرجکردووە، ئەوەش بەڕێژەی لە ٣٤.٥% لە ساڵی ٢٠١٩ زیاتری تیا خەرجکراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (phonearena )ی هندی ، یارییەکانی ناو مۆبایل پارەیەکی زۆریان تیادا خەرجکراوە کە تایبەت بوون بە سەری ساڵ و ڕۆژی ٢٥ی مانگی کانونی یەکەم.

زۆربەی قازانجەکانیش بۆ کۆمپانیای ئەپڵ چووە، کە بڕەکەی گەیشتووەتە ٢٧٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار لە بەرژەوەندی (App Store )، لە کاتێکدا داهاتی (Google Play ) گەیشتووەتە ١٢٩ ملیۆن دۆلار.

جەماوەریترین ئەو ئەپانەش لەسەرانسەری جیهاندا لە سەری ساڵی نوێدا، بریتی بووە لە کورتە ڤیدیۆیەکی TikTok کە لە لایەن کۆمپانیای China ByteDance چینییەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بڕی ٤ ملیۆنو ٧٠٠ هەزار دۆلاری قازانج کردووە.