سەرۆكی ئەمریكا پێش چۆڵكردنی كورسیەكەی خۆپیشاندان دەكات

02/01/2021
فۆتۆ: 

سەرۆكی ئەمریكا پێش ئەوەی كورسی دەسەڵات بەجێبهێڵێت داوا لە لایەنگرانی دەكات خۆپیشاندان ئەنجام بدەن دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە تویتێكدا داوای لە لایەنگرانی كرد، رۆژی 6ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی گەورە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ئەنجام بدەن و وەك خۆی دەڵێت ساختەكاریی هەڵبژاردن رەتبكەنەوە. 

سەرۆكی ئەمریكا داوایكردووە لایەنگرانی دزییەكە بوەستێنن و لە واشنتن دی سی لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەشی مانگ خۆپیشاندان ئەنجام بدەن. 

هەرچەندە لە رۆژی 3ی تشرینی یەكەمی 2020وە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانیش دۆڕاندنی دۆناڵد ترەمپ راگەیەندرا و بەگوێرەی سیستەمی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات تا رۆژی 20ی كانونی دووەم پێویستە دەسەڵات رادەستی جۆ بایدن سەرۆكی نوێی وڵاتەكە بكرێت.