| لە تەقینەوەیەكدا لە شنگال مێرد منداڵێك گیانی لەدەستدا   
                             
                                پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەی تل بەنات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی قەزای شنگال بۆمبێكی چێندراو بە مێردمنداڵێكدا تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.  
                                
 
 پەیامنێری ژیان رایگەیاند، مێرد منداڵەكە تەمەنی نزیكەی 15 ساڵە و لەكاتی یاریكردن و پیاسەكردن بە دەوری كۆمەڵگەكەدا بۆمبێكی چێندراو پیایدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.   
 پەیامنێری ژیان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە رایگەیاند، بۆمبە چێندراوەكە پاشماوەی چەكدارانی داعش بووە، لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكە تەقینەوەیان زیادی كردووە.  
 
 |