مرۆڤی ئەودیو شاشەکان

03/01/2021
فۆتۆ: 

کەسێتییە گریمانەکراوەکان

 قادر حسێن، پسپۆڕى دەروونى

کەسێتی گریمانەکراو(الشخێیە الافتراچیە ڕو المجازیە)، بریتییە لەو کەسێتییە گریمانەیی و مەجازییەی هەریەک لە ئێمە کە لە دنیای گریمانەیی و مەجازی ئەنتەرنێتدا و لەودیو شاشەی مۆبایل و ئایپادەوە، دێت و دەچێت، پێدەکەنێت، نوکتە دەگێڕێتەوە، لایک دەکات و کۆمێنت دەنوسێت، موجامەلە و پیاهەڵدان دەکات، جنێو دەدات و هەڕەشە دەکات، بەکورتیی بریتییە لە نوسخەیەکی تری کەسێتی ڕاستەقینە یان شێواو و ساختە(مزیف)ی ئێمە لە دنیای ئەنتەرنێت(سایبەر)دا .

 لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆربەی زۆرمان جگە لەو کەسێتییە ڕاستەقینەیەی کە هەمانە و لە دنیای واقیعدا مامەڵەی لەگەڵ ئەوانیتردا پێدەکەین، شێوازێک(هەندێک جار چەند شێوازێک)ێکی تری کەسێتی گریمانەیی و مەجازیمان هەیە، کە لەودیو شاشە و بەهۆی پەیج و ئەکاونتەوە لە سۆشیاڵ میدیادا نمایشی دەکەین .

وەک وتمان کەسێتی گریمانەیی بۆی هەیە هاوتا و هاوشێوەی کەسێتی ڕاستەقینەمان بێت، هەروەک چۆن بۆی هەیە کەسێتییەکی گەورەتر یان بچوکتر یاخود تەواو پێچەوانەی کەسێتییە ڕاستەقینەکەی ئێمە بێت، بە واتایەکی تر کەسێتییەکی ساختە(مزیف)و ڕۆنراو بێت لە چەند سیفەتێک کە دوورونزیک پەیوەندیان بە ژیانی واقیعی ئێمەوە نییە و تەنها لە شاشەی مۆبایل و ئایپادەوە تەمسیلی ئێمە دەکەن، لە دنیای مەجازی ئەنتەرنێت (سایبەر)دا، کوڕ دەتوانێت پەیج و ئەکاونتێک دانێت و لەو دیو وێنەی کچێکەوە خۆی نمایش بکات، هەروەکو چۆن موفلیس و گیرفان بەتاڵێک دەتوانێت وەک بازرگانێکی گەورە خۆی دەرخات و کۆلکە خوێنەوارێک وەک دکتۆریکی شارەزا خۆی نیشان بدات و باس لە سودی ئەو خواردن و زیانی خواردنێکی تر بکات، هەر بۆیە لە ڕووی عەقڵی و دەروونی(سایکۆلۆژ)یەوە ئەرکی مرۆڤ ئەم سەردەمەدا بۆ مامەڵەکردن لەگەل یەکتردا زۆر سەخت تر و قورسترە لە قۆناغەکانی پێشو و پێش دروستبوونی تۆڕەکان، ئەوەی ئەم ئەرکە قورستر دەکات ئەوەیە ئێمە لە ئێستادا مامەڵە لەگەل دوکاندار، فرۆشیار،کڕیار، هاوڕێ، مامۆستا، خوێندکار، سیاسی، ڕۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر، مامۆستای ئاینی و تەنانەت دڵدار....ی هتد،گریمانەکراودا دەکەین و هەریەک لەوانەی سەرەوە نوسخەیەکیان لە دنیای گریمانەکراو(سایبەر)دا بۆخۆیان دروستکردووە، کە بە ئاسانی دەتوانن بە خۆیان سەرساممان بکەن و ژێرباری نمایش و بیر و بۆچوون و گوفتارەکانیانمان بکەن، هەر ئەمەش وایکردوە لە هەندێک وڵات لە چوارچێوەی خوێندنی پسپۆرڕیی دەرونزانیدا لقێک بەناوی سایکۆلۆژیای ئەنتەرنێت یاخود سایبەر سایکۆلۆژی بخوێنرێت، ئەوەش بە مەبەستی فێربوونی چۆنییەتی مامەڵەکردنی تاک لەگەڵ دنیای ئاڵۆزی ئەنتەرنێتدا، تا کەمترین کاریگەری خراپی لەسەر بە جێبهێڵن و شارەزایی زیاتری لە بارەی کەسێتی مەجازیی و گریمانەییەوە هەبێت و لە ڕووی ڕاستەقینەی کەسەکانی ئەودیو شاشە(کە زۆرجار لە ڕو و ڕوخسارێک زیاتریان هەیە) بگات و بە ماسکەکانیان هەڵنەخەڵەتێت .