لاری کینگ شازادەی گفتوگۆکانی تەلەفزیۆن تووشی کۆرۆنا بووە

03/01/2021
فۆتۆ: 

تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکا ئاشکرایکرد، پێشکەشکاری دیار و بەناوبانگی گفتوگۆکان "لاری کینگ" کە ٢٥ ساڵ لەو کەناڵە کاریکردووە، تووشی ڤایرۆی کۆرۆنا بووە.

سی ئێن ئێن لە سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزوانی کینگەوە بڵاویکردەوە، ناوبراو هەفتەیە تووشی پەتاکە بووە و لە نەخۆشخانەیەکی لۆس ئەنجلوس چارەسەر وەردەگرێت، کە لە ئێستادا تەمەنی ٨٧ ساڵە.

لاری کینگ خۆی لە بنەڕەتەوە نەخۆشی شەکرەی هەیە لە جۆری دووەم، ئەوە سەرباری کێشەی تەندروستی دیکە، پێشتر دووچاری شێرپەنجەی سییەکان بووە و چەند جارێکیش دووچاری کێشە و دڵ و نزمبوونەوەی ڕێژەی گواستنەوەی خوێن بووە بۆ دڵ.

لاری کینگ بە دیارترین کەسایەتی ناو مێژووی تەلەفزیۆن دادەنرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ناسرابوو بە هەڵکردنی قۆڵی کراسەکانی و بۆینباخی رەنگاو رەنگ و شایەلەی پانتۆڵ و چاویلگە گەورەکانی چاوی.

لە ماوەی ٢٥ ساڵی بەرنامەی بەناوبانگی (لاری کینگ لایڤ) لە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، لە سالی ١٩٧٤ وە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرجەم سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ئەنجامداوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیاری جیهان،وەک فلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، یاسر عەرەفات سەرۆکی پێشووی دەسەڵاتی فەلەستین، لەگەڵ چەندین ئەستێرەی گۆڕان و سینەما.

لاری کینگ لە ساڵی ٢٠١٠ وازی لە کەناڵی سی ئێن ئێن هێناوە، بەڵام لەڕێگەی ماڵپەڕەکەیەوە بەردەوام بووە لە چاوێکەوتنەکانی لەگەڵ کەسایەتی و سەرکردەکان.

لە ساڵی ٢٠١٢ پرۆگرامێکی بە ناوی (لاری کینگ ناو) لەسەر کەناڵی ڤیدیۆیی لەسەر ئینتەرنێت دەستپێکرد، دواتر لە ساڵی ٢٠١٣ پرۆگرامی  (بۆلیتیکینگ وز لاری کینگ) زنیدووکردەوە.

لاری کینگ لە ساڵی ١٩٣٣ لە خێزانێکی جولەکەی ڕوسی کۆچبەر بۆ نیویۆرک لە دایک بووە، کاتێک باوکی کۆچی دواییکردووە، ئەم تەمەنی ٩ ساڵ بووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی لاری روویکردووە کارکردن بۆ هاوکاریکردنی دایکی.

لە ساڵی ١٩٨٥وە لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سێ ئێن ئێن گرێبەستی کارکردنی دەستپێکردووە، گۆڤارێکی ئەمریکا بە ڕابەری مایکرۆفۆن ناویبردووە، چونکە ڕۆژانە ١٨ هەزار وشە قسەی لێوە کردووە.

لە ماوەی کارکردنیدا توانیویەتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ٤٠ هەزار کەسدا بکات.