لێپرسراوێکی ئەمریکا: ئێران سورە لەسەر تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا لەناو عێراق
هیرشە موشەکیکەی ساڵی ڕابردووی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە عێراق
فۆتۆ:
لێپرسراوێکی سەربازی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران سورە لەسەر تۆڵەکردنەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوخۆیی عێراقدا، ئەویش لەڕێگەی هێرشکردنە سە ردامەزراوە و شوێنە سەرەکییەکانی وەک باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا.
تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا، لە زاری لێپرسراوێکی باڵای سەربازی ئەمریکاوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بڵاویانکردەوە، ئێران سورە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، هەر لەناو خاکی عێراقدا لە ئەمریکا بکاتەوە.
ئەو لێپرسراوە سەربازییە ئاشکرایکردووە، راپۆرتە هەواڵگرییەکان باس لەوە دەکەن، زانیارییەکان زۆر جێگەی دوودڵین لەچاو زانیارییەکانی پێشتر، کە لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانییەوە گەیشتوون بە ئەمریکا.
ئەو لێپرسراوە سەربازییە ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی ئەو زانیاریانەوە فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا بڕیاریدا بە ناردنی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بۆ ناوچەکە و سوڕانەوەی فڕۆکە بومبهاوێژەکانی جۆری B52 لە ناوچەکانی نزیک لە ئێران.
ڕوونیشکردەوە، پلانێک لە ئارادایە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ورد، بە تایبەت لە عێراق، دیارە جێبەجێکردنی ئەو هاوکاریانەش پێویستی بە ئیران هەیە، لەو بڕوایەشدان هێرشەکان هاوڵاتیانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت لە عێراق، هێرش بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداش بە دوور نازانرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زانیاریان لەبەردەستدایە، چەکی ئاساییی لە هەموو جۆرەکان پێشتر لە سنورەوە هێنراونەتە ناو عێراقەوەن بۆیە هەست دەکرێت مەترسیەکە واقیعییە، بە تایبەت گومان هەیە هێرشەکان بە موشەکی کورتمەودا و موشەکی باڵدار و فڕۆکە بێفڕۆکەوان لە شێوەی ئەوەی کە بەکارهێنرا بۆ سەر کۆمپانای نەوتی ئارامکۆی سعودیە لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدران لە ناوخۆیی عێراقیش بۆسە بنکە و ناوەندە دیپلۆماتییەکانی ئەمریکا ئەنجام بدرێت.
|