هاوپەیمانی فەتح: پەرلەمان لێپرسینەوە لەوەزیرەکانی حکومەتەکەی کازمی دەکات
هاوپەیمانی فەتج لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە قۆناغی داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوان و وەزیرەکانی کابینەکەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت .
عەباس عەتافی پەرلەمانی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، پەلەمان لە ئامادەباشیدایە بۆ لێکۆڵینەوە لە لێپرسراوانی کابینەی حکومەتەکەی کازمی و لیکۆڵینەوەکانیش تایبەت دەبن بە شکستی ئیداری و بەفیڕۆدانی دارایی گشتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمان ڕێوشوێنە یاساییەکانی تەواوکردووە، سەبارەت بە مافی یاسادانان و چاودێری بۆ بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە هەر کەسایەت، کە ناوی لە دۆسییەکانی گەندەڵدایە.
عەتافی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەماندا زنجیرەیەک لێپرسینەوە و بانگهێشتکردنی لێپرسراوان ، دواتریش میوانداری ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای دەوڵەت دەکرێتز
|