بایدن بەشێك لەتیمی ئاسایشی نەتەوەیی سەردەمی ئۆباما دەگێڕێتەوە

06/01/2021
فۆتۆ: 

جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمریكا پلانی ئەوەی هەیە چەند كەسایەتیەکی سەردەمی ئۆباما بۆ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دابنێتەوە بە مەبەستی مامەڵەكردن لە گەڵ رووسیا و ئێران.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردەوە، بۆ ئەوەی بە دیاریكراوی مامەڵە لەگەڵ ئێران و وڵاتانی ناوچەکەدا بكات، چاوەڕوان دەكرێت بایدن برێت مەكگورك، نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بكاتە بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا. 

ئەوە جگە لەوەی چاوەڕوان دەكرێت جۆن كیری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا و جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و وێندی شێرمان كە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە ئیدارەی ئۆبامادا لە پەیوەندیەكانیان بە دۆسیەی ناوكییەكانی ئێرانی رۆڵیان پێبدرێتەوە لە وەزارەتی دەرەوەدا. 

رۆژنامە ئەمریكیەكە پێشبینی ئەوەشی كردووە، ڤیكتۆریا نولاند دیپلۆماتکاری پیشووی وڵاتەكە كە دۆسیەی رووسیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بگرێتە ئەستۆ كە بەكەسێكی توند ناسراوە. وەك ڕەخنەگرێكی توند لە سەرۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین دەوەستێتەوە. 

سەرچاوە: نیویۆرک تایمز