هاوپەیمانی فەتح: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 5 وەزیری حکومەت دەگۆڕدرێن

06/01/2021
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ٥ وەزیری کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی دەگۆڕدرێن.

میدیا عێراقییەکان لەزاری ئەو سەرچاوەیەی هاوپەیمانی فەتحەوە بڵاویکردەوە، ئەو ٥ وەزیرەی کە دەگۆڕدرێن بریتین لە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و پەروەردە و کارەبا و وەزارەتە ئەمنییەکان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی پێشێلکاری دارایی و ئیدارییەوە، هەردوو وەزیری بازرگانی و بەرگری بانگهێشتکردنی لێپرسینەوە دەکرێن، پرۆسەکە لە نزیکترین دەرفەتدا بەڕێوە دەچێت.