سەرۆکی بەرازیل مایەپوچبوونی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

06/01/2021
فۆتۆ: 

جاییر بۆلسونارۆ سەرۆکی بەرازیل مایەپوچبوونی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی گێرانەوە بۆ کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە جیهانی گرتووەتەوە و کاریگەریی لەسەر ئابورییە زەبەلاحەکانی جیهانیش کردووە.

بۆلسونارۆ ڕایگەیاند "بەرازیل موفلیس و مایەپوچە، ناتوانم هیچ بکەم و هیچم لەدەست نایەت، هۆکارەکەش ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە میدیاش کاریگەریی هەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ویستوویەتی یاسای باج چارەسەر بکات، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنای بەسەردا هاتووە، بەڵام بە داخەوە میدیای بەرازیل بابەتەکەی زۆر گەورە  کرد، ئەو میدیای کە هیچ سودێکی نییە.

ماوەی ٩ مانگە بە فەرمانی سەرۆکی بەرازیل هاوکاری پێشکەش بە ٦٨ ملیۆن هاوڵاتی بەرازیلی دەکرێت، بەڵام بەم مانگە بە فشاری بازارەکان کە ترسی بەرزبوونەوەی کورتهێنان و قەرزی گشتییان هەیە، ئەو کۆمەکە ڕاگیرا و، وڵاتی خستووەتە سەر لێواری کارەساتێکی کۆمەڵایەتی.

تا ئێستا لە بەرازیل ٧ ملیۆن و ٨١٠ هەزار کەس تووشی فایرۆسی کۆرۆنا بوون و 198 هەزار کەسیش  بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.