فەیسبوک بەناوبانگترین تایبەتمەندی خۆی لەم پەیجانە لادەبات

06/01/2021
فۆتۆ: 

کۆمپانیای فەیسبوک تایبەتمەندی لایکی هەڵوەشاندەوە لەسەر ئەو لاپەڕە گشتییانەی کە هونەرمەندان و کەسایەتییە گشتییەکان بڕاندە بازرگانییەکان بەکاری دەهێنن.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو لاپەڕە گشتیانە تەنها بۆ ئەو کەسانە دەخرێتە روو کە لایکیان کردووە و بەشداری بەکارهێنەرەکانیانە لە گفتوگۆ و تێکەڵاوبوون لەگەڵ کەسانی دیکەدا.

فەیسبوک ڕوونیکردووەتەوە "تایبەتمەندی لایک لادەبەین لەسەر ئەو لاپەڕانە، تەنها جەختدەکەینەوە لەو کەسانەی سەیری بابەتەکان دەکەن، ئەویش بۆ کارئاسانی پەیوەندی خەڵک لەگەڵ ئەو لاپەڕانەی کە بەلایانەوە گونجاوە".

کۆمپانیای فەیسبوک ئاماژەی بەوەشکردووە، بوونی تایبەتمەندی لایک لەسەر ئەو لاپەڕانە، مەرج نییە ئاماژە بێت بۆ جەماوەری بوونی ڕاستەقینەی لاپەڕەکان و سەیریکردنی لەلایەن ئەو کەسانەوە کە لایکیان کردووە، چونکە زۆرێک لەو کەسانەی لایکیان کردووە، لە ئێستادا هیچ سەیری بابەتی ئەو لاپەڕانە ناکەن.

بە لابردنی تایبەتمەندی لایک ، ئێستا ئاستی جەماوەریبوونی ئەو لاپەڕانە دەردەخات، بە تایبەت ئەوانەی بەردەوام چاودێری ئەو لاپەڕانە دەکەن و بابەتەکانیان وەردەگرن و لای خۆیان بڵاوی دەکەنەوە.