لایەنگرانی ترەمپ داوای رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن

07/01/2021
فۆتۆ: 

شەوی ڕابردوو هەزاران کەس لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد کۆنگرێس ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەندنەکات.

خۆپیشاندانەکە دوای وتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک هات کە ڕایگەیاند دان بە شکستی هەڵبژاردنەکاندا نانێت و وازناهێنێت، هەروەها داواشی لە مایک پێنسی جێگری کرد کە سەرۆکایەتی کۆبونەوەی کۆنگرێسی کرد ئەنجامی هەڵبژاردنەکە پەسەندنەکەن.

لایەنەگرانی دۆناڵد ترەمپ دەڵێن ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە ئەوەش لە رێگەی هەزاران دەنگی پۆستەوە کە بۆ جۆ بایدن دراوە.

بڕیاربوو دوێنی کۆنگرێسی ئەمریکا لە کۆبونەوەی خۆیدا بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە پەسەندبکات و دوای ئەوەش پێویستە لە رۆژی 20 ی مانگ سەرۆکی نوێ دەستبەکاربێت.

بەڵام هەتا ئێستا دۆناڵد ترەمپ ڕازی نیە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و دەڵێت ساختەکاری تێدا ئەنجامدراوە و دەنگەکان دزراوە.