كۆنگرێس بە فەرمی بایدنی وەک سەرۆکی ئەمریکا پەسەندکرد

07/01/2021
فۆتۆ: 

کەمێک لەمەوبەر کۆنگرێسی ئەمریکا بەفەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای پەسەندکرد و جۆ بایدنی وەک سەرۆک ناساند.

کۆبونەوەکەی کۆنگرێس دوای ئەوە هات شەوی ڕابردوو کۆبوەوە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە پەسەندبکات، بەڵام لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە هێرشکرایە سەر بینای کۆنگرێس و بەو هۆیەوە کۆبونەوەکە دواخرا.
لەکۆبونەوەکەدا کۆنگرێس بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمەڵگەی هەڵبژاردنی پەسەندکرد و سەرجەم تانەکانیشی لەسەر دەنگدانەکە ڕەتکردەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە هەڵبژاردنی رۆژی 3 ی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا جۆ بایدن بە بەدەستهێنانی نزیکەی 80 ملیۆن دەنگ و 306 نوێنەر لە کۆمەڵگەی هەڵبژاردن توانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بباتەوە.
بەپێی دەستوری ئەمریکا پێویستە لە رۆژی 20 کانونی دووەم ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکرێت و سەرۆکی نوێ دەستبەکاربێت.