دۆناڵد ترەمپ: رۆژی 20 ی مانگ دەسەڵات ڕادەستدەکەم

07/01/2021
فۆتۆ: 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند سەرەڕای نیگەرانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە بەڵام رۆژی 20 ی مانگ دەسەڵات ڕادەستی بایدن دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند ڕاستیەکان بۆ هەموو خەڵک دیارن بەڵام ئەو وەک ئەرکی دەستوری خۆی پابەندی رادەستکردنی دەسەڵات دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدایە کەمێک پێش ئێستا کۆنگرێسی ئەمریکا بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەسەندکرد و جۆبایدنی وەک سەرۆکی ئەمریکا پەسەندکرد.
بەپێی دەستوری ئەمریکا پێویستە لە رۆژی بیستی کانونی دووەم سەرۆکی براوە دەسەڵات وەربگرێت و مەراسیمەکەش بە ئاشتیانە ئەنجامدەدرێت.