سەرۆكی ژووری پارێزەرانی زیقار لە ناو ماڵەكەیدا كوژرا
بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە قەزای شەترە سەرۆكی ژووی پارێزەرانی زیقاریان لە ماڵەكەی خۆیدا كوشت.
پەیامنێری ژیان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی شاری ناسریەوە رایگەیاند: كاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی عەلی حەمامی، سەرۆكی ژووری پارێزەرانی زیقار.
سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند دوای ئەوە چونەتە سەر ماڵەكەی تەقەیان لەو پارێزەرە كردووە و كوشتویانە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە كوشتنە دێت لە ماوەی رابردوودا لە زیقار ئەنجامدراوە دژی چالاكوانانی مەدەنی.
|