بە وێنە.. خاوێنكردنەوەی بینای كۆنگرێسی ئەمەریكا

08/01/2021
فۆتۆ: 

كارمەندانی خزمەتگوزاری كۆنگرێس دەستیان كرد بە خاوێنكردنەوە و چاككردنی ئەو شوێنانەی بینای كۆنگرێس كە ڕۆژی چوارشەممە لە لایەن ژمارەیەك لایەنگری ترەمپەوە تێكدران.


هاوكات پاسەوانانی كۆنگرێس دەستیان كرد بە دانانی بەربەست لە دەوری بیناكە بۆ ئەوەی رێگری بكەن لە دووبارە بوونەوەی رووداوی بەو شێوەیە. 

ڕۆژی چوارشەممە بە دەیان هاوڵاتی ئەمەریكی هێرشیان كردە سەر بینای كۆنگرێسی وڵاتەكە و چونە ناو بیناكە زیانیان بە بیناكە گەیاند كاربەدەستانی ئەو وڵاتەش داوایانكردووە تەواوی سەرپـێچیكەران بدرێنە دادگا، تا ئەمڕۆش پێنج كەس بەهۆی ئەو رووداوانە گیانیان لەدەستداوە.