بە هۆی رووداوەكانی كۆنگرێسی ئەمریكاوە 15 كەس دەستگیركراون

08/01/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی دادی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند 15 كەس بە تۆمەتی توندوتیژیەكانی ناو كۆنگرێس لە ڕۆژی چوارشەممە تۆمەتبار كراون.

لە نێو تۆمەتبارەكاندا ئەو كەسەی چووە سەر نوسینگەكەی نانسی پێلوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەیانی ئەمڕۆ دەستگیر كراوە و كین كۆل لە نوسینگەی داواكاری گشتی فیدراڵی لە واشنتۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی 15 كەسی تاوانبار كردووە. 

ناوبراو وتیشی: تۆمەتبارەكان كەسێكیان لەخۆ گرتبوو كە گومان دەكرێت بۆمبی دەستكردی لە نزیك كۆنگرێس دانابێت، ئەو كەسەشی كە هێرشیكردە سەر ئۆفیسەكەی نانسی پێلوسی ناوی ڕیچارد بارنێتە و دەستگیركراوە. 

لە رووداوەكانی رۆژی چوار شەممەدا كە لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپەوە هێرش كرایە سەر كۆنگرێس پێنج كەس گیانیان لەدەستدا، بە گوێرەی میدیاكانی ئەمریكاش ئێف بی ئای پلانی هەیە لێكۆڵینەوەی كوشتن بكاتەوە. 

هاوكات هەر ئەمڕۆ پەرژینێكی ئاسنین لە دەوروبەری كۆنگرێس دەست بە دروستكردنی كرا كە پەرژینەكە نزیكەی دوو مەتر بەرزە و دەوری تەواوی بینای كۆنگرێسیداوە.