ئەڵمانیا فەرمانی نوێ بۆ سنورداركردنی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەردەكات

09/01/2021
فۆتۆ: 

بەهۆی مەترسی دووبارە بوونەوەی رووداوەكانی رۆژی چوارشەممەی كۆنگرێسی ئەمریكا لە وڵاتەكەی ئەوان، وەزیری دادی ئەڵمانیا رایگەیاند پابەندبوونی زیاتر دەخەینە ئەستۆی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لە ئینتەرنێت.


كریستین لامبرخت، وەزیری دادی ئەڵمانیا رایگەیاند، پابەندبوونی زیاتر بەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی ئینتەرنێتدا دەسەپێنن كە ئامانج لەو پابەندبوونانە پاراستنی دیموكراسییە لە وڵاتەكەدا. 

وەزیری دادی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەی هاندلسبلات-ی ڕاگەیاند "ئێمە بۆ پاراستنی هەڵبژاردن لە ئەوروپا، بۆ مسۆگەركردنی سڕینەوەی ناوەڕۆكی گرژی بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام لە شەڕی دژی درۆ و تیۆری پیلانگێڕی، بەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی ئینتەرنێتدا، پابەندبوونی زیاتر دەسەپێنین ئەم بابەتە لە هەموو شتێك بەپەلەترە". 

وێنەی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێسی ئەمریكا وەك ئاماژەیەكی ئاگاداركردنەوە لەلایەن ئەو وڵاتەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و وەزیرەكەش ڕاشیگەیاند، ئامانجی ئەوان پاراستنی دیموكراسیە لەو كەسانەی كە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ڕق و توندوتیژی دەپارێزن.