لێندسی گراهام: رەوانییە ئایەتوڵا تویت بكات بەڵام ترەمپ رێی لێبگیرێت

09/01/2021
فۆتۆ: 

سیناتۆرێكی نزیك لە سەرۆكی ئێستای ئەمریكا رایگەیاند، هەڵپەساردنی تویتەری ترەمپ، هەڵەیەكی گەورەیە. ئایەتوڵا دەتوانێت تویت بكات، بەڵام ترەمپ نا.

لێندسی گراهام، گەورە سیناتۆری كۆمارییەكانی ئەمەریكا و كەسایەتی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ، لە زنجیرە تویتێكدا رەخنە لە بڕیارەكەی تویتەر لەدژی ترەمپ دەگرێت و دەڵێت "رەنگە بەهۆی ئەو قسانەم، تویتەر منیش بلۆك بكات".

ئەو سیناتۆرە ئەمریكیە ئاماژە بەوە دەكات ئەگەر تویتەر سزاشی بدات قبوڵیەتی و رووی قسەكانی دەكاتە كۆمپانیاكە و دەڵێت "بڕیاری ئێوە بۆ هەڵپەساردنی تویتەری سەرۆك ترەمپ، هەڵەیەكی گەورەیە". 

گراهام لە تویتەكانیدا وتوشەیەتی "ئایەتوڵا دەتوانێت تویت بكات، بەڵام ترەمپ نا، ئەمە زۆر شت نیشاندەدات لەسەر ئەو كەسانەی تویتەر بەڕێوەدەبەن".